جه‌لال جه‌وهه‌ر: نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ندازیاری‌ راپه‌ڕین و چاكسازیشه‌ له‌ هه‌رێم

08/03/2019

جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
رایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك چۆن ئه‌ندازیاری‌ راپه‌ڕین بو،
ئاواش ئه‌ندازیار و دامه‌زرێنه‌ری‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ چاكسازی‌ بوه‌ له‌هه‌رێمی‌
كوردستان.

له‌لێدوانێكیدا بۆ (KNN) جه‌لال جه‌وهه‌ر داوا له‌ئیسڵاحخوازانی‌ ناو هێزو
لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات، كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌
په‌ره‌ به‌ چاكسازی‌ بده‌ن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا
كه‌ ئیراده‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چاكسازی‌ بكرێت.

هیواشی‌ خواست به‌هه‌مو لایه‌ك ئه‌و ئیراده‌یه‌ بكرێته‌ حه‌قیقه‌ت و بچێته‌
قاڵبی‌ جێبه‌جێكردن بۆ به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ و یه‌كشانی‌ و
خۆشگوزه‌رانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.