پەیامی هاوخەمی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم، بۆ قوربانیانی کارەساتی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا
06/02/2023
    
    
    
     
  مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم، پەیامی هاوخەمی ئاڕاستەى قوربانیانی کارەساتی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەکات.
 
دەقى پەیامەکە:
لەناخی دڵەوە هاوسۆز و هاوخەمم بۆ قوربانیانی کارەساتی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی باکور و رۆژئاوای کوردستان لە تورکیا و سوریا، کە بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتیەوە دەیان بیناو باڵەخانە داڕوخان و سەدان کەسیش بونە قوربانی ئەو ڕوداوە ناخهەژێنە. 
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیم بۆ کەسوکاری قوربانیەکان، هیواخوازم خوای گەورە چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان بنێرێت.
مستەفا سەید قادر
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان 
٦/٢/٢٠٢٣