کەمال موسلیم: حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم

07/02/2023


وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی تەواوی پارەی جوتیارانی هەرێم.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ئاشکراى دەکات؛ وەزیری بازرگانی عێراق پێی راگەیاندوە کە لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بکرێت.

لەو لێدوانەیدا بۆ (کەی ئێن ئێن)ی کەمال موسلیم ئاماژەى بەوە کردوە کە دوای تەواوکردنی رێکارە ئیدارییەکان، پارەکەی بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەوانیش دوای گرتنەبەری میکانیزمی گونجاو، پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى یەکشەممەى رابردو لەکۆبونەوەى لەگەڵ نوێنەرى جوتیاراندا، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى رایگەیاند لە رابردودا بە بەردەوامى لە پەیوەندیدابوین لەگەڵ بەغدا و بەڵێنمان وەرگتوە لە نزیکترین کاتدا رەزامەندى دەدرێت لە خەرجکردنى پارەى گەنمى جوتیاران.


هەواڵی زیاتر