مەکۆى خورماتوو؛ ئەرکە رێکخراوەییەکان و پڕۆسەى ئاشتەوایی و کۆنفڕانسى نیشتیمانى تاوتوێ کرا

08/02/2023

لە کۆبونەوەیەکدا لە مەکۆى خورماتو، ئەرکە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورى ئەنجومەنى قەزاى خورماتو و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و پرسى ئاشتەوایی و بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى تاوتوێ کرا.

بە ئامادەبونی سەرپەرشتیارى ژووری پەیجوری، لە مەکۆى خورماتووى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى دواین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ناوخۆیی و ئەرکە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورى ئەنجومەنى قەزاکە و پڕۆسەى ئاشتەوایی بەڕێوەچو.

لەکۆبوونەوەکەدا دواین هەوڵ و هەنگاوەکانى بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان و پڕۆژەى ئاشتەوایی و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغی داهاتو گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هاوکات ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى خورماتوو پێشنیار و سەرنجەکانیان خۆیان خستەڕو بۆ باشتر بەڕێوەچونى هەوڵ و هەنگاوەکان.


هەواڵی زیاتر