تیمى بزوتنەوەى گۆڕان کۆمەک بۆ رۆژئاوا و باکورى کوردستان دەگەیەنێتە کەمپەینى هاوکارى

12/02/2023

تیمى بزوتنەوەى گۆڕان، هاوکارى و پشتیوانى بۆ کوردانى رۆژئاوا و باکورى کوردستان دوپات دەکاتەوە و پشتگیرى و کۆمەک دەگەیەنێتە کەمپینى هاوکارى بۆ لێقەوماوانى بومەلەرزەکەى باکورو رۆژئاوا.

تیمەکەى بزوتنەوەى گۆران بە سەرپەرشتى کەمال موسلیم وەزیرى پیشەسازى و بازرگانى، لە هەولێر سەردانی ئۆفیسی پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)یان کرد و گفتوگۆکرا لە بارەى دانانى میکانیزمێکى گونجاو بۆ رادەستکردنى کۆمەک و هاوکارییەکان بە لێقەوماوان لە باکور و رۆژئاواى کوردستان.

تیمەکەى بزوتنەوەى گۆران لەگەڵ گەیاندنى کۆمەک و هاوکارى بۆ کەمپینەکە، جەختیان کردەوە کە هاوکارییکردنى لێقەوماوان ئەرکێکى مرۆیى و نیشتمانى و ویژدانییە.


هەواڵی زیاتر