وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: پێداچونەوە بە دیزانی پڕۆژەکاندا دەکەین

21/02/2023

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت؛ لەپێناو سەلامەتى هاوڵاتیان پێداچونەوە بە دیزانی پڕۆژەکاندا دەکەین و پێویستە لە پڕۆژەکاندا ئەندازیارەکان ئەو رێکار و رێنماییانە بەکاربێنن کە رێگری دەکەن لە زیانەکانی کارەساتی بومەلەرزە.

دانا عەبدولکەریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وتەیەکدا به‌ڕێوه‌چونی وۆركشۆپی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە لەگەڵ ئاماژە کردن بەوەى؛ خۆشبەختانە هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ زۆنی مامناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌وە، بەڵام به‌ ئه‌ركی سەرشانی خۆمانى دەزانین پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌ دیزان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بكەین.

ئەوەشى خستەڕو ؛ لە حاڵەتی بونی کەموکوڕییەك لە پڕۆژەکاندا پێویستە ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و "پێویستە رێنمانیی نوێ دەربچێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتودا ئەندازیاران لە کاتی دروستکردنی باڵەخانەکاندا جێبەجێی بکەن".


هەواڵی زیاتر