د. موحسین ئەدیب:زەمینە لەبارە گۆڕان سەرپێ بخرێتەوە و بۆ ئێستا و داهاتوش جێى ئومێدى خەڵک بێت
22/02/2023
د. موحسین ئەدیب
بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى سلێمانى، لەبارەى دۆخى سیاسى و بانگەوازى ئاشتەوایی
بزوتنەوەى گۆڕانەوە باس لەوە دەکات؛ ئەو کاتەى گۆڕان دروست بو سیاسەت بێ بەها ببو،
هۆشیارى سیاسى و نیشتیمانپەروەرى هاوڵاتیان زۆر زیاتر بو لە نوخبەى سیاسى ئەوکاتى
حیزبە دەسەڵاتدارەکان، بەڵام گۆڕان بوە مینبەرى بێ مینبەرەکان و هەڵگرى گوتارى
چاکسازى.
ئاماژە بەوەش دەکات؛
هەمو ئاڕاستەیەک و هێزێکى سیاسى قابیلى هەیە هەمو پارتە هێزە سیاسیەکانی دیکەش لەناویاندا
دو هێزە دەسەڵاتدارەکە کە خاوەنى چەک و پارە و مێژویەکى دورودرێژن لە روى سیاسییەوە
لاواز بون و لە کێشە و قەیراندان، بەڵام گەورەترین چاکە ئەوەیە دان بە هەڵەکەدا بنێیت
و هەر ئەمەش ئەبێتە بەشێک لە چارەسەر، ئێستا بزوتنەوەى گۆڕان بانگەوازى ئاشتەوایی
راگەیاندوە و زەمینەى ئەوە لەبارە بۆ ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان سەرپێ بخرێتەوە بەشیوەیەک
بۆ ئێستا و داهاتوش جێى ئومێدى خەڵک بێت، چونکە لە بانگەوازەکەیدا هەم دانى بە کەموکوڕیەکاندا
ناوە هەم ڤیتۆى لەسەر هیچ کەسێک نییە.
د. موحسین ئەدیب
ئاماژە بەوە دەکات؛ ئەو هەڵسوڕاوانەش کە ئێستا لە دەرەوەى گۆڕانن هێشتا ئومێدیان بە
گۆڕان ماوە، ئەوەى ئێستا پێویستمانە گەڕانەوەیە بۆ ناوەڕۆک و جەوهەرى بزوتنەوەى گۆڕان
کە پرەنسیپەکانى خودى گۆڕانە، بۆئەوەى بە جۆرێک ئاڕاستە بکرێ لە رابردوى خۆى باشتر
بێت و ئایندەیەکى باشتر بنیادبنێیت.