کەمال موسلیم: تەواوى ماف و شایستە داراییەکانى جوتیارانمان وەرگرتوەتەوە کە ماوەیەکى دورودرێژە لێى بێبەش بون
27/02/2023
ئەمڕۆ لە شارى
هەولێر دابەشکردنى پارەى گەنمى جوتیاران بۆ ساڵى 2015 دەستى پێکرد، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازیش دەڵێت: تەواوى ماف و شایستە داراییەکانى جوتیارانمان وەرگرتوەتەوە و دابەش دەکرێت بەسەریاندا.
کەمال موسلیم،
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانییدا لەبارەى پڕۆسەکەوە، رایگەیاند؛ جوتیاران بۆ ماوەیەکى دورودرێژ لە
مافەکانیان بێبەشبون، بەڵام دواى هەوڵێکى زۆر توانرا ئەو پارەیەیان بۆ بگەڕێتەوە و
تەواوى ماف و شایستە داراییەکانیش دابەش دەکرێت کە ئەمڕۆ یەکەم رۆژى دابەشکردنى
چەکى جوتیارانە.
وتیشى: ئەمڕۆ
دابەشکردنى پارەکە لە هەولێر دەستى پێکرد، هەرکات دابەشکردنى تەواوى شایستە
داراییەکانى ساڵى (2015)ى جوتیاران کۆتاییهات، دەست بە دابەشکردنى شایستەکانى ساڵى
2016 دەکەین.
لەبارەى
دابەشکردنى پارەکەوە لە سلێمانى رایگەیاند؛ لە شارى سلێمانى گواستنەوەى پارەکە لە
بانکەوە کارێکى کەمى ماوە و لەوێش لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنى
دەکەین.
سەبارەت بە وەرگرتنى
گەنمى ئەمساڵەوە لە جوتیاران، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئەوەى خستەڕو کە؛ هاوشێوەى
ساڵانى دیکە پێش هاتنى وەرزى گەنم ئێمە دەست بە کارەکانمان دەکەین و هەوڵدەدەین بە
سەرکەوتوانە کارەکانمان جێبەجێ بکەین و ئەو کەموکورتیانەى ساڵانى دیکە هەبوە، ئەمساڵ
چارەسەرى بکەین.
لەبارەى
زیادکردنى بەشەخۆراکى مانگانەیشەوە وتى: هەر ماددیەیەک بۆ سەبەتەى بەشە خۆراک لە
عێراق زیاد بکرێت هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە و ئەوانەیشى بۆ مانگى رەمەزان بۆ
بەشەخۆراک زیاد دەکرێن داوامان کردوە هەرێمى کوردستانیش بگرێتەوە.
ئەوە
لەکاتێدایە سەرەتاى ئەم هەفتەیەش لەپاى هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ گەڕاندنەوەى ئەو
مافەى جوتیاران و شایستە داراییەکانى ساڵانى رابردویان، لەلایەن نوێنەرانى
جوتیارانەوە رێزلێنانى پێبەخشرا.