قائیمقامى دەربەندیخان: لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە بەڵێنى چارەسەرکردنى کێشەکانمان پێدرا
01/03/2023
قائیمقامى
دەربەندیخان رایدەگەیەنێت؛ بڕى (10) ملیۆن
دۆلار بۆ چارەسەرى کێشەکانى دەربەندیخان تەرخانکراوە و هاوڵاتییان خۆیان دەتوانن
بڕیار بدەن، جگە لە چارەسەرى کێشەى ئاو، ئەو پارەیە بۆچى تەرخان بکرێت.
ئەمڕۆ
چوارشەممە (1/3/2023)، سلێمان محەمەد، قائیمقامى قەزاى دەربەندیخان لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانییدا لەبەردەم خۆپیشاندەرانى قەزاکە کە دواى زیاتر لە یەک مانگ
مانگرتنیش راگەیەندراوە، وەڵامى ئەنجومەنى وەزیرانى ئاشکرا کرد کە بەڵێن دراوە هۆڵى
نەشتەرگەریی دەربەندیخان نۆژەن بکرێتەوە کە لە ساڵى (2017)وە بەهۆى بومەلەرزەوە
لەکار کەوتوە و وتیشى: ئەمڕۆ تیمى جێبەجێکار دەستیان بە کارەکانیان کردوە.
ئاماژەى
بەوەشکرد لە وەڵامى خۆپیشاندەراندا کاتژمێرەکانى کارەبا زیاد کراون، بەڵام ئەوە نە
لە ئاست چاوەڕوانییەکانى خەڵکدا بوە نە ئێمە و سەبارەت بە گرفتى ئاوى قەزاکەش وتى:
پارەى تەواو تەرخانکراوە، بەڵام حکومەتى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاى جێبەجێکار نەگەیشتونەتە
رێککەوتن و لە ماوەکانى داهاتودا کارى تێدا دەکرێت و چارەسەر دەکرێت، بڕى (10) ملیۆن دۆلاریش بۆ چارەسەرى کێشەکانى دەربەندیخان تەرخانکراوە و هاوڵاتییان
خۆیان دەتوانن بڕیار بدەن، جگە لە چارەسەرى کێشەى ئاو، ئەو پارەیە بۆچى تەرخان
بکرێت.