شاندێکى حیزبى شیوعى و بزوتنەوەى گۆڕان تاوتوێى پەیوەندییەکان و دۆخى سیاسى دەکەن

14/03/2023

شاندێکى حیزبى شیوعى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێى پەیوەندییەکانى هەردولا و دۆخى سیاسى و هەڵبژاردنەکانى ئایندە دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکى حیزبى شیوعى کوردستان بە سەرۆکایەتى ئەبو کاروان ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى پەیوەندییەکان و کۆمیتەى سلێمانى، سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن شێخ کامیل قادر ئەندامى خانەى راپەڕاندن و بەختیار عومەر ئەولى رێکخەرى ژورى پەیوەندییە سیاسییەکان و ئەندامانى ژورەکەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردولا و یاساى هەڵبژاردن و تێڕوانینەکان بۆ یاساکە و پیشنیازەکان و هەلومەرجى ناوخۆیی و هەرێمى و چەند پرسێکى دیکە تاوتوێ کران.


هەواڵی زیاتر