وەزارەتى دارایی دۆسیەی (٤١٨٩) فەرمانبەرو خانەنشین رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە

19/03/2023

وەزارەتى دارایی و ئابورى رایدەگەیەنێت؛ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە کۆی ( ١٠٨١٩ ) دۆسیەی دوو مووچەیی، دەرکەوت کە ( ٤١٨٩ ) دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی.

 ١-١٩٧٣ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.   
 ٢-١٨٤٩ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە.
 ٣-٣٦٧ کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تا لە ڕێگای دەستەکانیانەوە ووردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بکەن کەلە دوای ( ٢٠٢٠/٧/١ ) بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین کات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.



هەواڵی زیاتر