لەسەر پیشنیارى وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى بڕیارێک لەبەرژەوەندى فەرمانبەران و مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت دەدرێت

28/03/2023

لەسەر پێشنیاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندى دا بە کەمکردنەوەی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە وەزارەتی پەروەردە  بۆ ماوەی (یەک) کاتژمێر .

بەپێى نوسراوێکى سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، رەزامەندى دراوە بە کەمکردنەوەى یەک کاتژمێر لە دەوامى فەرمانبەر و مامۆستایانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە وەزارەتى پەروەردە، ئەوەش دواى ئەوەى کوێستان محەمەد وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى داواى لە وەزیرى پەروەردە کردبوو یەک کاتژمێر لە دەوامى مامۆستایان و فەرمانبەرانى خاوەن پێداویستى تایبەت کەم بکرێتەوە.

بەپێى نوسراوەکە، جگە لە کەمکردنەوەى یەک کاتژمێر کارکردنیان، داواکراوە کە بەشە وانەکانیشیان بۆ کەم بکرێتەوە.

کەمکردنەوەى دەوامى ئەم توێژە، بەمەبەستى گرنگیدانە بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.


هەواڵی زیاتر