وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ماڵی داڵدەدانی ژنان و سەنتەرى ئۆتیزم لە سلێمانی بەسەردەکاتەوە
30/03/2023
وەزیری کاروباری
کۆمەڵایەتی ماڵی داڵدەدانی ژنان و سەنتەرى ئۆتیزم لە سلێمانی بەسەردەکاتەوە و
پشتیوانى خۆى بۆ پێشکەشکردنى خزمەتى زیاتر بە سودمەندانى هەردو دامەزراوەکە دوپات
دەکاتەوە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە، (2023/3/30)، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هەریەک
لە ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی و سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بەسەر
کردەوە بۆ دڵنیابوونه‌وه له دۆخی ژیانی سودمەندان لە هەردوو دامەزراوەکەو چۆنیەتى
پێشکەشکردنى خزمه‌تگوزاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و دەرونی بۆیان.
له‌و سه‌ردانه‌یدا،
وەزیری کار سه‌رجه‌م سودمەندانی لەماڵی داڵدەدانی ژنان و منداڵانی ئۆتیزم لە
سەنتەرەکە بینی و له نزیكه‌وه له دۆخی ژیان و ته‌ندروستی و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی
پرسییه‌وه و لەگەڵ ستایشکردنى کارى کارمەند و بەڕێوەبەرایەتیەکانى سەنتەرەکە، پشتیوانی
خۆی بۆ هەردوو دامەزراوەکە دووپاتكرده‌وه و داوای‌کرد وەک رابردو ئه‌ركى سه‌رشانیان
به‌رانبه‌ر سودمەنمدانیان به‌جێبهێن و خزمه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌رده‌وامی
پێبده‌ن.