کوێستان محەمەد: تائێستا چەندین بەرپرسی گەندەڵم لە پۆستەکانیان لاداوە

13/04/2023

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵاتی جەخت دەکاتەوە لەوەی تائێستا چەندین بەرپرسی گەندەڵیان لە پۆستەکانیان لاداوە و نەیانهێشتوە وەکو رابردو تەخشان و پەخشانی پارەی وەزارەت بکرێت.

کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە رونکردنەوەیەکدا وەڵامی "تۆمەت و تەشهیری هەندێک پەیج دەداتەوە کە بەناوی میدیاوە کاردەکەن" و دەڵێت: لە رۆژی دەستبەکاربونمەوە تا ئێستا چەندین بەرپرسی گەندەڵم لە پۆستەکانیان لاداوە، بە هۆی چاکسازیەکانمانەوە لەبەرژەوەندی چەندانی تر دراوە و نەمهێشتوە وەک پێشو تەخشان و پەخشان بە پێشینەی وەزارەتەوە بکرێت بۆیە ئاساییە ئەوانە تۆمەتی ناڕاستم بۆ دروست بکەن، بە دڵنیاییەوە چاکسازی و دژایەتی کردنی گەندەڵکاران باجی خۆی هەیە.


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی زۆرێک لەوانەى سەرچاوەی گەندەڵی بون ئێمە ڕێکمانخستۆتەوە بە دڵنیاییەوە ئەوەی لەم ڕێکخستنەوەیە زەرەر مەندبوە پەلامارمان ئەدات، "سورین لەسەر چاکسازیەکان و هیچ تۆمەت و تەشهیر و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیش کە چەندین جار لێمان کراوە لە چاکسازی ساردمان ناکاتەوە چقڵی چاوی گەندەڵکارانین".

کوێستان محەمەد لە رونکردنەوەکەدا چەند خاڵێکی خستوەتەڕو کە ئەمە دەقەکەیەتی:
1- سەبارەت بە دابین کردنی حەوت شوققە بۆ فەرمانبەرانی نوسینگەکەم هەمو ئەو وەزیرانەی فەرمانبەریان لەدەرەوەی هەولێر هێنابێتە نوسینگەکەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یەکەی نیشتەجێ بونی پێداون چوار فەرمانبەری ئێمەش (بەڕێوەبەری نوسینگە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان، سکرتێرە، بەرپرسی خامەی نهێنی) کە هەرچواریان ماڵیان هێناوەتە هەولێر پێیان دراوە.

2- سەبارەت بەوەی چوار سەیارەی وەزارەت لای من بێت، من تەنیا دو سەیارەم لایە کە سەنەویەکانیان بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوەیە و تەنیا بەیەک سەیارەش خۆم یەک شۆفێر هات و چۆ ئەکەین نەک هەر ئەمە بەڵکو بۆ هەمو کارە تایبەتەکانی خۆم یان بە سەیارەی خۆمان یان بەتەکسی جێبەجێیان ئەکەم لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ئاگادار کراومەتەوە لەبەر سەلامەتی ژیانم بە تەکسی هاتوچۆ نەکەم بەڵام لەسەر هەڵوێستی خۆم بەردەوام بوم کە سەیارەی حکومەت بۆ کارە تایبەتیەکانم بەکار نەهێنم.

3- سەبارەت بە خەرجیەکانی خۆم و نوسینگەکەم تا ئەم ساتە وەختە یەک وەسلی خەرجی خۆم و نوسینگەکەم نەدراوە بە دارایی وەزارەت هەموی خۆم خەرجم کردۆتەوە.

4- بەپێی ڕێنمایی دارایی ئەنجومەن وەزارەتی دارایی هیچ وەزیرێک بە وەزیری داراییشەوە ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەک لە پێشینەی وەزارەتەکەی ببەخشێت ئیتر چۆن وەزیری دارایی مانگانە پارەی داوە بە ئێمە.

5- سەبارەت بەوەی ۱۲٠٠ نوسراوی نهێنیمان بۆ سەرۆکی حکومەت کردبێت کە زۆربەی داواکاری خۆمە، لە ڕۆژی دەست بەکاربونم تا ئەمڕۆ هەمو ئەو نوسراوە نهێنیانەی بۆ نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان کردومانە تەنیا ۸۱ نوسراوە کە تەنیا یەک نوسراویان تایبەتە بە دامەزراندنی پاسەوانەکانم کە ئەم مافەش پەیڕەوی پاسەوانی پێیداوم.

6- سەبارەت بەوەی کێشەم لەگەڵ پلە باڵاکانی پارتی هەبێت و بڕوام بە کاری تیم نەبێت جارێ بۆ هەمو بابەتێک لیژنەمان پێکهێناوە وهەر بۆ خۆی ئەمە دژ و پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو خاڵەی کە ئەڵێت لە هەولێر و دهۆک کارەکانم ناڕوات چونکە پلە باڵاکانی پارتی هەمویان لە هەولێر و دهۆکن.

7- سەبارەت بە کاری ڕێکخراوەکان پێش ئێمە سەرچاوەی گەندەڵی بو ئێمە ڕێکمانخستۆتەوە بە دڵنیاییەوە ئەوەی لەم ڕێکخستنەوەیە زەرەر مەندبوە پەلامارمان ئەدات.

8- هاوکاری و کۆمەک ئەدرێتە بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی کەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیەگشتیەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگاکانە نەک دیوانی وەزارەت بەڵام لەگەڵ دەست بەکاربونمان فەرمانمان دەرکردوە کە پێویستە بۆ وەرگرتن و خەرجی ئەو هاوکاریانە دو لیژنەی جیا پێک بهێنرێت و کردوشیانە بۆ دڵنیاییش دو جار بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەکان لیژنەی باڵای وەزارەت پشکنین و بەدوادا چونیان کردوە و خۆش بەختانە سەرجەم پرۆسەکان دور بوە لە گەندەڵیەوە.

9- تا ئێستا هیچ ڕێکخراوێکی بیانی کورسی و عەرەبانەی بۆ وەزارەتمان دابین نەکردوە بەڵکو دو خێرخواز تەنیا ۱۱٠ کورسی ئاسایی و کارەباییان بۆ دابین کردوین لیژنە وەری گرتوە خراوەتە کۆگا بەشێکیان دراوەتە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی چاودێری و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگاکان و بەڕێوەبەراتیەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئیدارە سەربەخۆکان بەشێکیشی دراوەتە ئەو کەمئەندامانەی ڕاستەوخۆ داوایان لە دیوان کردوە دوای بەدواداچونی لیژنە کە شایستەی ئەو کورسیەیە، هەر خۆشم لە پارەی بەردەست مانگانە چەند کورسیەک دابین ئەکەم بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت.

10-سەبارەت بە ئاڕاستە کردنی نوسراو بۆ مانگی سوری عێراقی بۆ دابین کردنی سەیارە ئەمەش تۆمەتێکی تر و هیچ نوسراوێکی لەو بابەتە نەکراوە

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵاتی جەخت دەکاتەوە لەوەی کە سورن لەسەر چاکسازیەکان و هیچ تۆمەت و تەشهیر و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیش کە چەندین جار لێمان کراوە لە چاکسازی ساردمان ناکاتەوە چقڵی چاوی گەندەڵکارانین.


هەواڵی زیاتر