ئاوات جەناب نورى: کێ چى کردوە لە پڕۆژە و کارنامەى گۆڕان باشتر بوبێت؟
02/05/2023
وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەى گۆڕان
خاوەنى گوتارى پۆپۆلیستى نەبوە، بەڵکو بۆ هەمو سێکتەرەکان قسە و پڕۆژەى هەبوە، دواى چەند ساڵێک
لە هەوڵ و کارکردن بۆ هۆشیار کردنەوە بە پڕۆژەوە بەشدارى حکومەتى کردوە و کابینەى
نۆیەمى حکومەتیش کە لە سێ لایەن پێکهاتوە لەسەر بەرنامەیەک رێککەوتوە کە بەرنامەى
چاکسازى بوە و بەشى زۆرى کارنامەکەش پڕۆژە و داواکارى گۆڕان بوە، دەشپرسێت: کێ چى
کردوە لە پڕۆژە و کارنامەى گۆڕان باشتر بوبێت؟
ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکى
تەلەفزیۆنى لەگەڵ کەناڵى روداو دۆخى ئابورى و دارایی هەرێمى کوردستان و رێککەوتن
لەگەڵ حکومەتى عێراق و پڕۆژەى چاکسازى و هەڵوێست و پڕۆژەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و
کارى تیمى حکومەتى گۆڕانى رونکردەوە بۆ باشترکردنى دۆخى حکومڕانى و گوزەرانى خەڵک
و موچەخۆران و راشیگەیاند: گۆڕان یەکڕیزى میللەتى کورد و لایەنەکانى بەلاوە گرنگە و
ئەوەش بە تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەدى دێت.
وەزیرى دارایی و ئابورى لەگەڵ ئەوەى رەتى دەکاتەوە هیچ دەسەڵاتێک لە حکومەت
هەبێ بەبێ یاسا بتوانێت دەستکارى باج بکات، رونى دەکاتەوە رەسمى گومرگى لەسەر
دەرمان و بوارەکانى دیکە عێراق دایدەنێت نەک وەزارەتى دارایی، ئاشکراشى کرد کە
دواى هەوڵەکانیان، قۆرخکارییان لە گومرگ نەهێشتوە، "یەکەمجاریشە بە سیستم و
لەڕێگەى یاساوە لە هەرێمى کوردستان دەستکراوە بە چاکسازى و ئێستا موچەى خانەنشینى
شەش ملیۆن دینارى نەماوە،
توانیومانە لە کەمتر لە سێ ساڵدا داهات نزیکەى یەک ترلیۆن زیادبکەین بەشیکى
زۆرى ئەوەش بەهۆى کۆنتڕۆڵى دەروازەکانەوەیە و بەهۆى زیادکردنى داهاتى ناوخۆوە
توانیومانە موچە بە تەواوەتى بدەین و بەشێکى زۆرى رۆتینیش کەم بکەینەوە".
هەروەک رەتى دەکاتەوە کە وەزیر و وەزارەتەکە هۆکارى جیاکارى بێت لە
دابەشکردنى موچە و وتى: بەرپرس نین لەوەى موچەى خانەنشینى پێشمەرگە لە رۆژى عارفە
لە سلێمانى دابەش نەکرا.نیگەرانى خۆشى نەشاردەوە لەوەى " لە بانکەکانى
سلێمانى پارەى کاش نەماوە
و کۆمەڵێک کەسیش بە پارە و زەوى و پڕۆژەکانى سلێمانى بون بە ملیاردێر،
بەڵام دۆخى خەڵک خراپە، بۆیە هەقە ئەوەندە ویژدانیان هەبێ بەشێک لەو پارەیە
بگەڕێننەوە".
لەبارەى پڕۆژەیاساى چاکسازیشەوە ئاوات جەناب نورى دەڵێت: ئەگەر پێشتر کارێک
کرابێ هەوڵى تاکەکەسى بوە ، بەڵام لەم کابینەیەوە بە رێکخراوى و سیتم و یاسا
دەستکراوە بە چاکسازى، چاکسازى خەباتە و کاروانێکە کەوتوەتە ڕێ، بەڵام بەداخەوە
دوژمنى زۆرە و سەرکەوتنیشى بەندە بە یەکڕیزى و تەبایی خەڵکى کوردستان و هێز و
لایەنە سیاسییەکان".
دوپاتیشى دەکاتەوە کە ئەولەویەتیان بۆ موچەیە و لە (100%)ى داهاتى ناوخۆ بۆ
موچەیە، بەڵام گرفت هەیە و لە (90) بانک لە هەرێمى کوردستان یەک بانک نییە کە
سیفەتى تەواوەتى بانکى تێدابێت، موچەى پاشەکەوتکراویش کراوەتە قەرز لەسەر حکومەت و
نافەوتێت.
لەبارەى هەڵوێست و پڕۆژەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و کارى تیمەکەى لە حکومەت، ئاوات
شێخ جەناب دەڵێت: گۆڕان پێش دروستبونى بە دو ساڵ لەرێگەى کەناڵى تەلەفزیۆنى و
دواتریش لە رێگەى فراکسیۆنە پەرلەمانیەکەیەوە و خەباتى پەرلەمانیی کارى کرد بە بەرزکردنەوەى
ئاستى هۆشیارى و ئاشناکردنى هاوڵاتیان و پارتەکان بە ئەرک و مافەکانیان، پڕۆژەمان
بۆ چاکسازى و هەمو سێکتەرەکان و کۆى پڕۆسەى حکومڕانى هەبو، دواى شەش ساڵ لە هۆشیار
کردنەوە و خستنەڕوى پڕۆژە بەشدارى حکومەتمان کرد بۆئەوەى ئیش بۆ بەرنامەکانمان
بکەین
و لە رێگەى تیمەکانمانەوە کارمان کردوە بۆ باشکردنى دۆخى کۆکردنەوەى داهات
و نەهێشتنى دو موچەیی و نەهێشتنى جیازازى موچەى خانەنشینى و پلتە تایبەت و و
هاوکاریکردنى یەکە ئیدارییەکان و پڕۆژە خزمەتکوزارییەکان".
وتیشى: ئەوەى گۆڕان کردنى خیتابى پۆپۆلیستى نەبو ، بەپێچەوانەوە لەسەر هەمو
بوار و سێکتەرەکان پرۆژەى هەبوە کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکومەتیش کە تێیدا
بەشدارین و بیر و بیرو بۆچونى هەرسێ لایەنە، بەشى زۆرى کارنامەکە پڕۆژە و داواکارى
گۆڕان بوە بۆ چاکسازى، بێ لە ئیمە کێ پڕۆژەیەکى هەبوە بۆ چاکسازى؟.