کوێستان محەمەد: موچە دەبێتە سیادى و داهات بەشیوەیەکى دادپەروەرانە و بە لەبەرچاوگرتنى ژمارەى دانیشتوان و پێویستى پڕۆژەکان دابەش دەکرێت
16/05/2023
وەزیرى کار و
کاروبارى کۆمەڵایەتى رایدەگەیەنێت؛ موچەى موچەخۆران دەبێتە بابەتێکى سیادى و
پێویستە هەمو موچەخۆران پێکەوە و لە یەک کاتدا موچە وەربگرن و جیاوازى و جیاکارى
رونەدات، دەشبێت بودجەبەشیوەیەکى دادپەروەرانە و بە لەبەرچاوگرتنى ژمارەى
دانیشتوان و پێویستى پڕۆژەکان دابەش دەکرێت.
کوێستان محەمەد
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئاشکراى دەکات؛ لە دواکۆبونەوەى ئەنجومەنى
وەزیراندا جەخت لە پێویستى چارەسەرى کێشەى موچە کرایەوە بەوەى کە لەپێشینەى
کارەکانى حکومەت و وەزارەتى دارایی بێت و ببێتە سیادى، بەشێوەیەک چاوەڕێى
کۆکردنەوەى پارە ناکرێت لە شوێنێک هەبێت و لە شوێنێکى دیکە نەبێت، واتە چیتر نابێت
موچەخۆران کێشەیان هەبێت و "موچەخۆرانى هەمو پارێزگا و ئیدارەکان پێکەوە و لە
یەک کاتدا بێ جیاوازى موچە وەدەگرن" .
لەبارەى
کۆکردنەوەى داهات و دابەشکردنەوەى بەپێى دوا بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران، کوێستان
محەمەد دەڵێت: پێویستە سەرجەم داهاتەکان کۆبکرێتەوە و بخرێتە سەر ئەژمارى وەزارەى
دارایی و دواتر بەشیوەیەکى دادپەروەرانە و بە لەبەرچاوگرتنى ژمارەى دانیشتوان
وپێویستى پڕۆژەکان دابەش دەکرێت، دەبێت ئەوە
کۆتایی بێت کە بەهۆى نەبونى سیولە لە هەندێک لە بانکەکان موچە و پڕۆژە دوادەکەوێت،
پێویستە هەمو هاوڵاتییان و پارێزگاکان وەک یەک و بەشێوەیەکى دادپەروەرانە لە داهاتى
هەرێمى کوردستان سودمەند بن"