ئاوات شێخ جەناب: تەنها رێگە بۆ دەربازبونى کورد لە کێشە و تەنگەژەکان ئەو پڕەنسیپ و ریفۆرمانەیە کە کاک نەوشیروان پێشکەشکى کردوە
20/05/2023
ئاوات شێخ
جەناب، رایدەگەیەنێت؛ کاک نەوشیروان بۆ هەر یەکێک لە بوارەکانى ژیان پڕۆژەى تایبەتى
هەبو، تەنها رێگەش بۆ دەربازبونى کورد لە کێشە و تەنگەژەکان لەسەر ئاستى نەتەوەیی
و نیشتیمانى و سیاسى و ئابورى و دارایی لە رێگەى ئەو پڕەنسیپ و ریفۆرمانە دەبێ کە
کاک نەوشیروان پێشکەشکى کردوە .
ئاوات شێخ
جەناب، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم لە شەشەم ساڵیادى کۆچى دوایی
رەوانشاد نەوشیروان مستەفا رایگەیاند: هەمو شوێنکەوتوانى کاک نەوشیروان و
تێکۆشەرەکانى ناو گۆڕان و دەرەوەى گۆڕانیش، ئەوانەى بە راستگۆیی بڕوایان بە
چاکسازى هەیە دەبێت سور و بەردەوام بن لەسەر رێبازى کاک نەوشیروان، "چونکە
تەنها رێگە بۆ دەربازبونى کورد لە کێشە و تەنگەژەکان لەسەر ئاستى نەتەوەیی و
نیشتیمانى و سیاسى و ئابورى و دارایی لە رێگەى ئەو پڕەنسیپ و ریفۆرمانە دەبێ کە
کاک نەوشیروان پێشکەشکى کردوە".
وتیشى: کاک
نەوشیروان بۆ هەر یەکێک لە بوارەکانى ژیان پڕۆژەى تایبەتى هەبو، پێویستە هەموان بە
دڵسۆزى ئیش بۆ جێبەجێکردنیان بکەین.