وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: هەمو ئامادەکارى و هەوڵێکى ئێمە بۆ خزمەتى باشترى برا جوتیارەکانمانە
27/05/2023
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى رایدەگەیەنێت؛ پێشبینى دەکەین گەنمى ئەمساڵ
لە روى بڕ و جۆرەوە زۆر باش بێت، هەمو ئامادەکارى و هەوڵێکى ئێمەش بۆئەوەیە گەنمى براجوتیارەکانمان
بەتەواوى وەربگیرێت و شایستەى داراییان دابین بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، لە شارى هەولێر لەکاتى کردنەوەى دەرگاى سایلۆکان بە روى
جوتیاراندا کۆنگرەى هاوبەشى نێوان کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و د.
حەیدەر نورى، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق بەڕێوەچو، لە
کۆنگرەکەدا هەردولا جوتیارانیان دڵنیا کردەوە کە بەرهەمى جوتیاران وەردەگیرێت و
کێشەش لە وەرگرتنى چەکى پارەکانیاندا دروست نابێت.
لە کۆنگرەکەدا کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى
هەرێمى کوردستان رایگەیاند کە پێشبینى دەکەن لەڕوى بڕ و کوالێتییەوە گەنمى ئەمساڵ
لە روى بڕ و جۆرەوە زۆر باش بێت و وتى: یەکەم نمونە کە ئەمڕۆ وەرگیراوە زۆر باش بو".
وتیشى: ئەمساڵ
ئەوەى جیاوازە ئەوەیە کە لە ئێستاوە بڕێک پارە هاتوەتە سەر حسابى وەزارەتى
بازرگانى و پیشەسازى و ئەوانەى ئەمڕۆ گەنم رادەست دەکەن هەر ئەمڕۆ چەکى بانکیان
دەدەینێ و ئەوانى دیکەش کە گەنمیان لێوەردەگیرێت هەوڵ دەدەین لە کەمترین ماوەدا
چەکى بانکیان بدەینێ و شایستەى دارایی خۆیان وەربگرن ناهێڵین ئەو ماوەیە لە دو هەفتە تێپەڕ بکات، هەمو ئامادەکارى و هەوڵێکى ئێمە بۆ خزمەتى باشترى برا
جوتیارەکانمانە.
لەبارەى دیاریکردنى
(375) هەزار تەن بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستان، کەمال موسلیم وتى:
ئەو بڕەى دیارکراوە بە خەمڵاندن بوە، بەڵام لە چوارچێوەى وەرگرتنى گەنمدا ئەگەر
دەرکەوت بڕى بەرهەمهێنراوە زیاتربوە ئەوا لیژنەى تایبەتمەند کۆدەبێتەوە و بڕیاردەدرێت
بڕى وەرگرتنى گەنم زیاتر بێت تا ئاستى وەرگرتنى هەمو گەنمى جوتیاران
هۆکارى دواخستنى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانیشى بۆ ئەمڕۆ ئاشکرا کرد و
وتى: بەهۆى کۆمەڵێک کێشەوە نەتوانرا رۆژى پێنجشەممە دەرگاى سایلۆکان بکرێنەوە بۆیە
دواخرا بۆ ئەمڕۆ، ئەوەى ئەمساڵ جیاوازە ئەوەیە لە ئێستاوە بڕێک پارە خراوەتە سەر
حسابى وەزارەتى بازرگانى لە هەولێر و دهۆک و سلێمانى و بە نیازین هەر ئەمڕۆ
ئەوانەى گەنمەکە رادەست دەکەن چەکى پارەکان بدەینێ و ئەوانی تریش ".