وەزیرى دارایی: پابەندین بەو رێککەوتنەى لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادى کردومانە
28/05/2023
وەزیرى دارایی
و ئابورى رایدەگەیەنێت؛ پابەندین بەو رێککەوتنەى لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادى کردومانە
و هەندێک گۆڕانکارى لە لیژنەى دارایی کراوە کە پێچەوانەى رێککەوتنى نێوان حکومەتى
هەرێم و حکومەتى فیدراڵە و لەکاتێکدا بەپێى یاسا و دەستور لیژنەى دارایی پەرلەمان
مافى ئەو دەستکاریکردنەیان نییە و ئەوەى کردویانە بۆ دروستکردنى کیشەیە
ئاوات جەناب
نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا رێککەوتنى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق و دواین پێشهاتەکان
و گۆڕانکارییەکانى لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەران لە پڕۆژە یاساى بودجەى گشتى
عێراقى خستەڕو.
وەزیرى دارایی ئاشکراى
دەکات؛ لیژنەى دارایی مافى ئەوەیان هەیە هەندێک گۆڕانکارى لە بڕى پارە و موناقەلە
بکەن، بەڵام مافى لابردنى دەقیان نیە و "هەندێک لەو دەستکاریەى کردویانە جگە
لەوەى دەستورى و یاسایى نیە، بۆ دروستکردنى کیشەیە".
جەختیش
دەکاتەوە لەوەى ئەو رێککەوتنەى حکومەتى هەرێم لەگەڵ حکومەتى ناوەندى کردویەتى
دەرەنجامى گفتوگۆیەکى دور و درێژ و دانوستانە بەسەرپەرشتى هەردو سەرۆک وەزیران لەنێوان
وەزیرانى دارایی و سامانە سروشتیەکان و نەوت کراوە، حکومەتى هەرێم پابەندى
رێککەوتنەکەیە.
جەختیش
دەکاتەوە لەوەى ئەولەویەتى وەزارەتى دارایی دابینکردنى موچەى فەرمانبەرانە.