ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى: پێویستە ئەولەویەت و کارکردن بۆ بەرژەوەندى گشتى بێت نەک بەرژەوەندى شەخسى و حیزبى

29/05/2023

ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى ئەولەویەت و کارکردن بۆ بەرژەوەندى گشتى بێت نەک بەرژەوەندى شەخسى و حیزبى پێش بخرێت وەک ئەوەى یەکێتى و پارتى کردویانە و دوپاتى دەکەینەوە ناعەدالەتى کۆمەڵایەتى و دەستوەردانى حیزبى لە کەرتەکانى تەندروستى و پەروەردە و خراپى گوزەرانى خەڵک و گرانى و بازاڕ و تەواوى کەرتەکان، پێویستمان بە ریفۆرم و چاکسازییە.

ستەم کامیل، رێکخەرى ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى، ئاماژە بەوە دەکات؛ لە پڕۆسەى سیاسیدا پێویستە سێ جۆر لە پۆلێنبەندى لە بەرژەوەندییەکانمان لێک جیا بکەینەوە، بەرژەوەندى نیشتیمانى و پاشان بەرژەوەندى حیزبى و بەرژەوەندى شەخسى، " بەداخەوە لە ناو پڕۆسەى سیاسى لە هەرێمى کوردستان ئەم سێ پۆلێنبەندیە زۆر تێکەڵ بوە، زۆربەى کات حیزبە سیاسییەکان لەبەر بەرژەوەندى شەخسى و حیزبى بەرژەوەندى نیشتیمانیان خستوەتە ژێر پرسیارەوە و دواوە".

دەشڵێت: پیناسەکردنى دەسەڵاتە سیاسییەکان و پاراستنى کیانى هەرێمى کوردستان بەشێکە لە ئەجێندا و بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان، بەڵام ناعەدالەتى کۆمەڵایەتى و دەستوەردانى حیزبى لە خراپکردنى کەرتەکانى تەندروستى و پەروەردە و خراپى گوزەران و گرانى و
پێویستمان بە ریفۆرم و چاکسازییە و بەپێویستى دەزانین بەرەژوەندییەکان لێک جیا بکرێنەوە و ئەولەویەت و کارکردن بۆ بەرژەوەندى گشتى بێت نەک بەرژەوەندى شەخسى و حیزبى پێش بخرێت وەک ئەوەى یەکێتى و پارتى کردویانە.


هەواڵی زیاتر