وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند پرسێک تاوتوێ دەكات

30/05/2023

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كە بە سەردانێك لە بەغدایە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند پرسێکی تایبەت بە جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ و كارگەكان تاوتوێ دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کرد و چەند پرسێکی تایبەت و هاوبەشی نێوان بەغدا و هەرێمیان تاوتوێ کرد

لەکۆبوونەوەیەکدا كە سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا ئامادەی بو، بابەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیان بەوردی تاوتوێ کرا و پرسی هەناردەکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکالی و گارگەکانی هەرێم بۆناوچەکانی تری عێراق و دابینکردن بەشە سوتەمەنی پێویست بۆکارگەکانی کوردستان باس کران و سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی دا کە بەدواداچون بۆ بابەتەکان بکات و گوتی نابێ جیاوازی لە نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عیراق بکرێت.

وەزیری بازرگانی پیشەسازی هەرێم بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفت و ئاسانکاری بۆهاوڵاتیان و بازرگانان و خاوەن گارگەکانی هەرێم.


هەواڵی زیاتر