کوێستان محەمەد: پاراستن و گرنگی پێدانى منداڵان بە ئەرکى سەرشانمان دەزانین
01/06/2023
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رایدەگەیەنێت؛ پاراستن و گرنگی پێدانى
منداڵان بە ئەرکى سەرشانمان دەزانین لە دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتمان، لەو
چوارچێوەیەدا خانەى منداڵى پەرەتەوازەمان هەیە ئەو منداڵانەى لە سەرشەقامن
شیاندنەوەیان بۆ دەکەین ئەو سەنتەرانەش کە پێشتر (٩٠%)یان داخرابون کردوماننەتەوە و
تێیاندا منداڵ فێرى چەندین هونەر و وەزرش دەبێت.
کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە رۆژى جیهانى
منداڵاندا لەگەڵ پیرۆزبایی لە منداڵان، دەڵێت: ئەرکى ئێمەیە گرنگى بە منداڵان و
پاراستنیان لە دایەنگاکان یان لە خانە و پەیمانگاکان و سەنتەرەکانى ئۆتیزم، لەو سۆنگەیەشەوە
سیاسەتى پاراستنى منداڵمان لە ئەنجومەنى وەزیران پەسەند کردوە کە بەشێکى تایبەتە
بە منداڵى ئیشکەر و گرفت و چارەسەر و رێکارەکان دیاریکراوە لەگەڵ ئەو لایەنانەى
بەرپرسن لە جێبەجێکردنى هەر لە وەزارەتى ئێمە و ناوخۆ و پەروەردە و رێکخراوى یونیسێف.
وتیشى: وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە سەرجەم پارێزگا و قەزاکان
سەنتەرى چالاکى و گەشەپێدانى منداڵانمان هەیە کە پێشتر (٩٠%)یان داخرابون، ئێستا
کارامان کردونەتەوە بۆ فێرکردنى مەلەوانى و مویزیک و هونەر هەروەها خانەى منداڵى
پەرەتەوازەمان هەیە بۆ شیاندنەوەى ئەو منداڵانەى لە سەرشەقامن و دەیانخەینەوە بەر خوێندن
و کاریشیان بۆ دەدۆزینەوە لە سلێمانى شەش منداڵمان هەیە و لە دهۆکیش هەمانە.
کوێستان
محەمەد دەڵێت: شانازی
دەكەین كە توانیومانە لە ماوەی رابردوو هاوكات لەگەڵ پێشكەشكردنی
خزمەتگوزارییەكانمان لەسەر ئاستی كۆمەڵگا بە گشتی، منداڵانمان بكەینە چەقی بایەخ و
بازنەی گرنگی پێدان، و بە یەك چاو تەماشاكردن و مامەڵە كردن لەگەڵ منداڵی ئاسایی و
كەم ئەندام و منداڵی كورد و منداڵی كوردستان نشین لە ئاوارەو پەناهێندەكان كە
ئێستا لە كوردستان دەژین.