وەزیری ئاوەدانکردنەوە: بەڵێنەکەمان بردەسەر

05/06/2023

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسانی بەسەرکردەوەو رایگەیاند؛ بەڵێنەکەمان بردەسەر.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەچوارچێوەی بەسەرکردنەوەی پڕۆژی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسان، وتى: بە درێژایی ٢٣ کم رێگاکە چاک دەکرێت و بودجەی پرۆژەکەش زیاتر لە حەوت ملیار و ٦٩٨ ملیار دینارە، خۆشبەختانە بەشێوەیەکی باش کارکردن تێیدا دەستی پێکردوەتەوە و ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، ھیوادارین پێش وەرزی زستان بەتەواوی پڕۆژەکە تەواو بێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتیان".

وتیشى: ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بۆ خەڵکی سنورەکە بردەسەر بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە، بەڵام بەھۆی وەرزی زستانەوە دەستپێکردنەکەی دواکەوتبو، پشت بەخوا بارودۆخەکەش بەرەو باشی دەڕوات و ئەم پڕۆژەیەش دەخەینە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە".


هەواڵی زیاتر