هەڵۆ سەڵاح: لێکۆڵینەوە لە دۆخى بازاڕ و کاریگەرى لەسەر سێکتەرەکانى وەبەرهێنان دەکەین
12/06/2023
بەڕێوەبەرى گشتى
لێکۆڵینەوە و زانیارى لە دەستەى وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت؛ (44%)ى پڕۆژەکانى وەبەرهێنانى
پیشەسازى لە سلێمانییە و لیژنەیەکى باڵامان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخى بازاڕ
و کاریگەرى لەسەر سێکتەرەکانى وەبەرهێنان و چۆنیەتى زیاتر پێشخستنى ئەو کەرتە و وەبەرهێنان
تێیدا.
هەڵۆ سەڵاح،
بەڕێوەبەرى گشتى لێکۆڵینەوە و زانیارى لە دەستەى وەبەرهێنان لەبارەى دۆخى
وەبەرهێنان و پڕۆژەکان و کارەکانى ئەو لیژنەیەى پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخ
بازاڕ رایدەگەیەنێت؛ لەسەر داواکارى یەکێتى وەبەرهێنان لیژنەیەکى باڵامان پێکهێناوە
بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخى بازاڕ و کاریگەرى لەسەر سێکتەرەکانى وەبەرهێنان و بەپێى
ئەولەویەتى شارەکان سێکتەرەکانمان جیاکردوەتەوە، لە سلێمانى سێکتەرى پیشەسازیمان
وەرگرتوە لە هەلێر سێکتەرى نیشتەجێبون و لە دهۆک سێکتەرى کشتوکاڵ.
دەشڵێت: لە دەرەنجامى ئەو کارانەى
لیژنەکەمان کۆمەڵێک پێشنیاز گەڵاڵە دەکەین بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى ئابورى و ئەو
سێکتەرانەى بۆ پارێزگاکان دیارى کراوە لەپێناو چۆنیەتى پێشخستنى ئەو کەرتانەى وەبەرهێنان لە
هەرێمى کوردستان بەپێى تایبەتمەندى شارەکان و پڕۆژەکان.
لەبارەى
دەستنیشان کردنى کەرتى پیشەسازى لە پارێزگاى سلێمانى، بەڕێوەبەرى گشتى لێکۆڵینەوە
و زانیارى دەڵێت: سلێمانى (27%)ى کۆى پڕۆژەکانى وەبەرهێنانى تێدایە، بەڵام لە
سێکتەرى وەبەرهێنانى پیشەسازى (44%)ى دەکەوێتە سلێمانى بە سەرمایەى (10) ملیار
دۆلار و لەو روەوە سلێمانى لە پێشەنگدایە"