کەمال موسلیم: ئومێد دەکەین زۆرترین کۆمپانیاى بەریتانی پڕۆژە و ئەزمونەکانیان بهێننە کوردستان
15/06/2023
وەزیرى بازرگانى
و پیشەسازى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ (١٤٨) کۆمپانیای بەریتانی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون
و ئومێد دەکەین زۆرترین کۆمپانیاى بەریتانی پڕۆژە و ئەزمونەکانیان بهێننە کوردستان
و حکومەتى هەرێم و وەزارەتەکەیان هاوکاری و کارئاسانی دەکات لەو روەوە بە ئامانجی
پێشخستنی ئابووری ناوچەکە.
کەمال موسلیم وەزیری
بازرگانی و پیشەسازی و شاندی یاوەری لە یەکەمین کۆڕبەندی هاوبەشی نێوان بەریتانیا
و هەرێمی کوردستان کە بە ئامانجی پێشخستن و گەشەی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولا
ئەنجامدرا، ئاماژەى بە گرنگی بوونی کۆمپانیا بەریتانیەکان کرد لە هەرێمی کوردستان و
بەپێویستی زانی ژمارە و چالاکیەکانیان زیاتر بکرێت.
وتیشى: لەئێستادا
(١٤٨) کۆمپانیای بەریتانی تۆمارکراون لە هەرێمی کوردستان و ئومێد دەکەین زۆرترین کۆمپانیا
و تەکنەلۆجیای بەریتانی ئەزمونەکانیان بهێننە کوردستان.
هەروەک وەزیرى
بازرگانى و پیشەسازى ئاماژەى بە هاوکاری و کارئاسانییەکانی لایەنی حکومی و وەزارەتەکەى
کرد بۆ کارکردنی کۆمپانیاکان لەهەرێم و لایەنی بەریتانیش ستایشى هەماهەنگی شاندی
حکومەتیان کرد بۆ کارکردن لە ناو هەرێم دا بە ئامانجی پێشخستنی ئابووری ناوچەکە.