بریکارى وەزارەتى کارەبا زانیارى نوێ لەبارەى پڕۆژەى پێوەرى زیرەک و پریپەید ئاشکرا دەکات
18/06/2023
بریکارى وەزارەتى
کارەبا رایدەگەیەنێت؛ (92%)ى پرۆژەى پێوەرى زیرەک بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلیکترۆنیکردنى
کارەبایە تەواو بوە و بەپێى تەخمینەکان ئیستا بەفیڕۆچون لە (40%)ەوە بۆ (30%) کەم
کردوەتەوە و سوتانى محاویله كانى دابه شكردنى كاره با بو گه ره كه كانى ناوشاره كان
بەوهۆی دانانى ئه م پيوه رانه وه زۆر کەمیکردوە.
کامیل قەزاز، بریکارى
وەزارەتى کارەبا، لەبارەى پێوەرى زیرەک و بەرهەمهێنانى کارەباوە بە سایتى (گۆڕان)ى
راگەیاند: کارەباى داواکرا و بۆ (بەروارى ١٤/ ٦ /٢٠٢٣) (4541) مێگاواتە وه لە بنەڕەتدا
تواناى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێمى کوردستان (4300 بۆ 4400) مێگاواتە و ژێرخانى
زياتره له (7000)ميگاوات، بەڵام بەهۆى کارى چاککردنە و صیانەوە لە ئێستادا بڕى بەرهەم
دەگاتە (3500) مێگاوات، لەگەڵ ئەوەشدا لە
وەرزى هاویندا و زیادبونى خواست و داواکارى دەگاتە نزیکەى ٥ بۆ ٦ هەزار مێگاوات.
لەبارەى پێوەرى
زیرەکەوە، کامیل قەزاز کە سەرپەرشتیارى پڕۆژەکەیە، دەڵێت: (92%)ى کارەکانى پڕۆژەى
پێوەرى زیرەک تەواو بوە و (یەک) ملیۆن و (320) هەزار پێوەرى زیرەک دانراوە وه بەستراوه و داتاى لى وه رده
گيريت ، بەڵام لەو دوو سۆفتوێر كه سيستمەكه هەیەتى یەکێکیان تەواو بوە و ئەوەى تریان
ماوە و بە تەواو کردنى ئەو سۆفتوێرەش بەشى فرۆشتنى کارەبا دەبێت بە سیستمى پەنجەرە
و کاروبارى هاوڵاتیان بەباشتر دەڕوات داتا و زانیاریەکانیان زياتر دەپارێزرێت.
هەروەک جەخت دەکاتەوە
تێڕوانینێکى هەڵە بڵاوکراوەتەوە لەبارەى پێوەرى زیرەک، بەڵام "لە راستیدا پێوەرى
زیرەک کارەبا بەرهەم ناهێنێ تا بۆشایی کەمیی کارەبا پڕ بکاتەوە، بەڵکو ئاماج لێى بۆ
بەئەلیکترۆنیکردن و کۆنتڕۆڵکردن و زياتر داتا كردنى زانياریيەكانى هاوبەشەكانى كارەبا
و کەمکردنەوەى بەفیڕۆچون و بردنى نایاسایی کارەبا بوە، بەپێى داتاكانى پيوەرى زيره ك بەفیڕۆچون لە (40%)ەوە
بۆ (30%) کەمبوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆى کۆنتڕۆڵکردن و پێوەرى زیرەکەوە سوتانى
محاویلەكانى دابەشكردنى كارەباى گەڕەكەكانى شارەكان زۆر کەمى کردوە.
سەبارەت بە سیستمى
پریپەید و مەترسییەکانى گرانکردنى نرخى کارەبا، بریکارى وەزارەتى کارەبا ئەوە دەخاتەڕو
کە ئەو پڕۆژەیە لەژێر سەرپەرشتى ئەنجومەنى وەزیران جێبەجێ دەکرێت سەرەتا لە چەند پڕۆژەیەکى
نیشتەجێبونى هاى کۆست جێبەجێکراوە و قاچاخ و تەجاوز و بەهەدەردان کەمدەکاتەوە،
"بەڵام من وەک خۆم لەگەڵ زیادکردنى نرخى کارەبا نیم بۆ نرخى بازرگانى کە
(156) دینارە بەتایبەت لەکاتێکدا کە ناتوانین وەک وەزارەت کارەباى (24) سەعاتى لە
ئێستا دابین بکەین، من لە کۆبونەوەى وەزارەتیش ئاماژەم بەوە کردوە بەباشى دەزانين
كه نرخى پێشنیازکراوە بۆ (100) دینار کەم
بکرێتەوە به مەرجێك بتوانرێت كارەباى (٢٤ ) كاتژمێرى دابينبكرێت و هاوڵاتى يەك پارەى
كاره بدات".