کوێستان محەمەد: دەستەبەرى کۆمەڵایەتى لە بەرژەوەندى و بۆ خزمەتى کرێکانە بۆئەوەى مافەکانى خانەنشینى بیانگرێتەوە
22/06/2023
وەزیرى کار و کاروبارى
کۆمەڵایەتى رایدەگەیەنێت؛ گرنگە و پێویستە هەمو کرێکارێک دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ
بکرێت بۆئەوەى هەمو مافەکانى کەسێکى هەبێت کە لە کەرتى گشتی کاردەکات وەک
خانەنشینى لەکاتى توشبون بە پێکان یان گیانلەدەستدا ن و تەواو کردنى خزمەت، هاوکات
لە هەمو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سیستمى تاک پەنجەرە دادەنێین بۆئەوەى هیچ
کەمئەندامێک لەکاتى سەردان و مامەڵەکانى لاى ئێمە نە ماندو ببێت و نە ژوراو ژور
بکات و نە رۆتین بیهاڕێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتى
دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و سیستمى تاک پەنجەرەى لە تۆڕى پاراستنى کەلار کردەوە و لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند: ئیمە لەم چوارساڵەدا گرنگى تەواومان بە کار
و دەرستەبەرى کۆمەڵایەتى داوە و بەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیمان لە
هەڵەبجە و سۆران و گەرمیان کردوەتەوە لەو روانگەیەوەیە کە مافەکانى کرێکار دابین
بکەین و دەستبەرکردنى کرێکاران لە خزمەت و بەرژەوەندى کرێکارانە ، "چونکە
کاتێک کرێکار دەستبەر دەکرێت هەمو مافەکانى وەک هەر کەسێک لە کەرتى گشتیە دەستبەر
دەکات و بەدەستى دەهێنێت، بۆنمونە کاتێک کەسێک لەسەر کارەکەى توشى پێکان دەبێت بە
رێژەى پێکانەکەى خانەنشینى بۆ دەبڕدرێتەوە کاتێک لەسەر کارەکەى گیانلەدەستدەدات
خانەنشینى بۆ دەبڕدرێتەوە، هەروەها کاتێک تەمەنى یاساى و ساڵانى خزمەتى تەواو
دەکات بەهەمان شێوە خانەنشین دەبێت".
ئاماژەى
بەوەشکرد ئێمە زۆر گرنگیمان بەم بەڕێوەبەرایەتیە داوە و لە پارێزگا و ئیدارە
سەربەخۆکان پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکەین، بۆئەوەى زۆرترین شوێنکار و کرێکار
دەستەبەر بکەن.
پەیوەست بە
سیستمى تاک پەنجەرەوە، کوێستان محەمەد وتى: ئەم سیستمە کارئاسانییەکى تەواوە بۆ
کەمئەندامان، دەمانەوێت لە هەمو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى سیستمى تاک پەنجەرە
بەڕێوەببەین بۆئەوەى هیچ کەمئەندامێک لەکاتى سەردان و مامەڵەکانى لای ئێمە نە
ماندو ببێت و نە ژوراو ژور بکات و نە رۆتین بیهاڕێت، بەڵکو تەنها بە سیستمى تاک
پەنجەرە لە یەک هۆڵەوە کارەکانى بەڕێوەبەرێت، ئەوەشمان لە سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە،
گەرمیان کردوەتەوە و لە هەولێر و زاخۆش بیناکانى لە دروستکردان".