تیمى حکومى گۆڕان: گەرمیان پێویستى بە خزمەتى زیاتر و پەیڕەوکردنى دادپەروەرییە
24/06/2023
سەرۆکى تیمى
حکومی بزوتنەوەى گۆڕان و ژورى حکومەت و تیمى گۆڕان لە حکومەتى خۆجێی ئیدارەى گەرمیان
جەخت لە پێویستى خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیانى سنورى ئیدارەى گەرمیان و پەیڕەو
کردنى دادپەروەرى و رێگرى لە قۆرخکارى لە کەرتە جیاوازەکان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە
(24/6/2023)، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانى، مستەفا سەید قادر جێگرى
سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت بە ئامادەبونى رێکخەرى ژورى
حکومەت و باژێروانانى کەلار و کفرى، لەگەڵ تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەتى خۆجێیی
ئیدارەى گەرمیان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا
دۆخ و گوزەران و ژیانی هاوڵاتیانى سنورەکە و ئەو قەیران و ئاڵنگاریانە خرایەڕو کە
روبەڕوى هاوڵاتییان و خاوەن پڕۆژە و کەرتەکان بوەتەوە.
لەکۆبونەوەکە جەخت
لە پڕۆژە و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە، بە ئاڕاستەى خزمەتکردنى زیاترى خەڵک
و سەروەرى یاسا و رێگرى کردن لە قۆرخکارى و دەستوەردانى حزبى لە کاروبارى حکومەت و
کەرتەکانى وەبەرھێنان و کشتوکاڵ و تەندروستی.
هاوکات لە کۆبونەوەکەدا
تیشک خرایە سەر داواکارى و پێداویستى و ئەنجامدانى پڕۆژە لە بوارە جیاجیاکان لە کەلار
و کفرى و ئەو ناوچانەى ئیدارەی گەرمیان کە کەمتر ئاوڕیان لێداوەتەوە و دوپاتکرایەوە
کە "پێویستە بە قەبارەى قوربانیدانی گەرمیانیەکان خزمەتێکی باشترى خەڵک و
ناوچەکانى بکرێت".