وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی چاکسازی گەورانی ھەولێر دەکات

04/07/2023

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی چاکسازی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکانیان، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی چاکسازی گەورانی ھەولێری کرد.

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە دۆخی تەندروستی سزادراوان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکان و ئەو کارو چالاكیانەی ناو چاكسازی و کوالێتى و چۆنیەتی ئامادەکردنی خواردن و ئەو خزمەتگوزاریانەی کۆڵیەوە کە پێشکەش دەکرێت.

هاوکات هۆڵی سزادراوانی بەسەر كردەوە و گوێی لەداواكاری و پێشنیارەكانیان گرت و جەختی لەسەر جێبەجیكردنی مافی سزادراوان كردەوە بەپێی یاساو رێنماییەكانی چاكسازی .


هەواڵی زیاتر