ناوەڕۆکى کۆبونەوەى وەفدى یونامى و بزوتنەوەى گۆڕان
10/07/2023
بزوتنەوەى
گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پێویستە کورد سەنگ و پێگەى خۆى لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییە
دابڕینراوەکان بپارێزێت ، هۆشداریش دەدات لەوەى لە هەرێمى کوردستان دیموکراسى بەشێوەیەکى
مەترسیدار پاشەکشەى کردوە و ئازادییەکان پێشێل
دەکرێن بەتایبەت ئازادى بیر و را و رۆژنامەوانى، "ئەو سیاسەتەى پەیڕەو دەکرێت
ئاماژەیەکى باشى نییە و کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبات".
دواى نیوەڕۆى
ئەمڕۆ دوشەممە (١٠/٧/٢٠٢٣)، وەفدێکى یونامى بەسەرۆکایەتى بەڕیوەبەرى ئۆفیسى
کاروبارى سیاسى یونامى لە بەغدا سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد لە
شارى سلێمانى و لە دیدارێکدا چەند پرسێک تاوتویکران.
هۆشیار
عومەر، رێکخەرى ژورى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەوە
رایگەیاند: شاندى یونامى دیداریان لەگەڵ زۆربەى لایەنە سیاسییەکان کردوە بۆ لە
نزیکەوە ئاگاداربوون لەوەى لە هەرێمى کوردستان دەگوزەرێت لە روى سیاسى و ئابورى
هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و ئێمەش پەیوەست بەو بوارانە روانینى
بزوتنەوەى گۆڕانمان دوپات کردەوە کە گۆڕان پیش هەمو لایەنەکان پرۆژەى هەبوە بۆ هەڵبژاردنەکان
بۆئەوەى ئەم دۆخە رونە دات کە هەرێمى کوردستان کەوتە بۆشایی یاسایى و بڕیارەکەى
دادگاى فیدراڵى بەدوادا هات.
پەیوەست بە
هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق و پرسى سیاسى، رێکخەرى ژورى
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەڵێت: جەختمان کردەوەى لەوەى پێویستە کورد سەنگ و
پێگەى خۆى بپارێزێت لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕینراوەکان، هۆشداریشمان
داوە لەوەى لە چەند ساڵى رابردودا لە هەرێمى کوردستان دیموکراسى بەشێوەیەکى
مەترسیدار پاشەکشەى کردوە و ئازادییەکان
بە فراوانى پێشێل دەکرێن بەتایبەت ئازادى بیر و را و رۆژنامەوانى، ئەو سیاسەتەى
پەیڕەو دەکرێت ئاماژەیەکى باشى نییە و کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبات".