وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازى: ماوەى وه‌رگرتنی گه‌نم درێژكراوه‌ته‌وه

12/07/2023

وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازى رایدەگەیەنێت؛ ماوەى وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی کوردستان درێژكراوه‌ته‌وه و ساڵی داهاتوش سێ سایلۆی نوێ دروستده‌كرێن.

كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه‌ و گرفتی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانمان نییه‌ كه‌ زیاتر له‌ (500) هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ جوتیاران وه‌رده‌گیرێت.

دەشڵێت: ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه‌ بۆ دروستكردنی سایلۆیه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، هه‌روه‌ها ساڵی داهاتو سێ سایلۆی نوێ دروستده‌كرێن.


هەواڵی زیاتر