ستەم کامیل: پێویستە بەریتانیا گرنگی بە نیشتیمانیکردنی هێزی پێشمەرگە بدات

13/07/2023


رێکخەری ژوری توێژینەوە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی بەریتانیاوە باس لە پرسی بە نیشتیمانیکردنی هێزی پێشمەرگە و پشتیوانی ئازادی رادەربڕین لە هەرێم دەکات.

ستەم کامیل، رێکخەری ژوری توێژینەوە سیاسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ لە پەرلەمانی بەریتانیا کۆڕێکیان لەسەر بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و گرنگی بە نیشتیمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و یادی 100 ساڵەی پەیمانامەی لۆزان پێشکەشکردوە.

وتیشی: لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە ئامادەبواندا، باسمان لە سێ پێشنیار کرد بۆ ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا تایبەت بە هەرێمی کوردستان کرد ئەویش لەرێگەی گرنگیدان بە دامەزراوەیکردن و بە نیشتیمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و پشتگیرکردنی زیاتری ئازادی ڕادەربڕین ڕۆژنامەوانی و پشتگیریکردنی زیاتری ژنان و گەنجان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە مەدەنی.


هەواڵی زیاتر