بەڕێوەبەرایەتیی کار و راهێنانى پیشەیی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

20/07/2023

هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانى پیشەیی لە شارى هەڵەبجە دەکرێتەوە و وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیش دەڵێت: ئامانج لە کردنەوەى بەڕیوەبەرایەتى کار بۆ سودمەندبونى کرێکارانە، سه‌نته‌ری ئۆتیزم و شیاندنه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانیشمان به‌سه‌ر كردە‌وه‌ كه‌ (19) منداڵ راهێنانیان بۆ ده‌كرێت تێیاندا، تائێستا (74) گه‌نجی هه‌ڵه‌بجەشمان ‌ دامه‌زراندوه‌ و له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینە‌وه‌ (18) هه‌لی كاری دیكه‌مان بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی شاره‌كه‌ راگەیاندوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/7/2023)، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رێتی کار مان لە هه‌ڵه‌بجه‌مان كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك لێی سودمه‌ندبێت و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌دواداچون بۆ ره‌وشێ كرێكاران بكه‌ین و بتوانین له‌لای وه‌زاره‌ت تۆماریان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ریان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتودا خانه‌نشین بكرێن چونکە "ئه‌و تۆماركردنه‌ واده‌كات له‌كاتی هه‌بونی نه‌خۆشی یان هه‌رجۆره‌ رێگریه‌كی دیكه‌ كه‌ كرێكاره‌كه‌ نه‌توانێت كاربكات، یان له‌كاتی گیانله‌ده‌ستدانیدا خانه‌نشینی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی ببڕدرێته‌وه"‌.
وتیشى : سه‌نته‌ری ئۆتیزم و شیاندنه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان-مان به‌سه‌ر كردەوه‌ كه‌ ئێستا (19) منداڵ راهێنانیان بۆ ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونه‌ی كردومانه‌، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش سودیان له‌ خوله‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بینیوه‌.
ئاماژەى بەوەشکرد؛ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و پایته‌ختی شه‌هیدان، هۆڵی تاكپه‌نجه‌ره‌مان له‌ تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان له‌كاتی هاتنیان بۆ به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان توشی گرفت و ناڕه‌حه‌تی نه‌بن و خۆیان به‌دوای به‌ڕێكردنی كاره‌كانیان نه‌كه‌ون، هۆڵێكیان بۆ ئاماده‌كراوه‌ و له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه‌وه‌ كاره‌كانیان بۆ به‌ڕێده‌كرێت، سه‌نته‌ری چالاكی و گه‌شه‌پێدانی منداڵان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌هاوكاری رێكخراوی یونسێفیش له‌ ته‌وێڵه‌ كارا كردوه‌ته‌وه، كه‌ڕۆژانه‌ خوله‌ هونه‌رییه‌كانی مۆسیقا و وێنه‌كێشان و كارامه‌یی ژیان و خوله‌ دۆربه‌جۆره‌كانی دیكه‌ به‌ منداڵ ده‌وترێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی گه‌شه‌ به‌ تواناكانیان بده‌ین.

وتیشى: ‌تائێستا (74) گه‌نجی هه‌ڵه‌بجه‌مان لە فەرمانگەکانمان لەمشارە دامه‌زراندوه‌، له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینیشه‌وه‌ (18) هه‌لی كاری دیكه‌مان بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی شاره‌كه‌ کردوەتەوە و دایانده‌مه‌زرێنین كه ‌له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دایه‌نگه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌.


هەواڵی زیاتر