وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی رێگای (زەڕایەن ناوتاق - دەربەندیخان) بەسەردەکاتەوە

23/07/2023

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠٢٣/٧/٢٣)، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانى دەربەندیخان و گەرمیانى کرد و پڕۆژەی رێگای ناوتاقی لە دەربەندیخان بەسەرکردەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە کرد بۆ ناوچەکە و ھاونیشتیمانیان و وتی؛ پڕۆژەکە پێکھاتوە لە دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای (زەڕایەن ناوتاق دەربەندیخان) بەدرێژی (٢٢)کم بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت، ھیواشی خواست لەکاتی دیاریکراودا تەواو بکرێت.

پڕۆژەکە یەکێکە لەو سێ داواکارییەی ھاوڵاتیان و ئیدارەی سنورەکە کە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەڵێنیدابو بە جێبەجێکردنی، ئەویش دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، لەگەڵ بەردەوامی کارکردن لە قیرتاوکردنی رێگای دوڕیانی ژاڵەناو لە دەربەندیخان.

تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە، جگەلەوەی کاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر کارئاسانی ھاتوچۆ و دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت بۆ ھاوڵاتیان و کەمبونەوەی روداوەکانی ھاتوچۆ لە سنورەکە، ھاوکات لەڕوی گەشتیاری و ئابورییەوە رۆڵی ئەرێنی دەبێت بۆ ناوچەکە.


هەواڵی زیاتر