وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە خێوەتى مانگرتوانى کفریەوە بەڵینى جێبەجێکردنى داواکاریەیکانیان دەدات

31/07/2023

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى سەردانى خێوەتى مانگرتووانى کفرى دەکات و بەڵێنى جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان دەدات.

نێوەرۆی ئەمڕۆ دوشەممە (31/7/2023)، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی خێوەتی مانگرتوانی کفرى کرد و لەگەڵ دەستخۆشى گەیاندنى داواکارییەکانیان بە شێوەیەکى مەدەنى، بەڵێنی دا چاکسازی گەورانی گەرمیان و سەنتەری ئۆتیزم لە کفری بکرێتەوە و بۆئەو مەبەستەش هەریەکە لە بریکاری وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی چاکسازی راسپارد بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای چاکسازی و جێبەجێکردنی رێکارەکان کارەکان.

لاى خۆیەوە سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی کفری بەناوی مانگرتووانەوە سوپاسی وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى کرد و داوایکرد دەنگی کفری بگەیەننە ئەنجومەنى وەزیران بۆئەوەى سەرجەم وەزارەتەکان بەدەم داواکارییەکانەوە بێن و خزمەتی شاری کفری و داواکاریی هاهوڵاتییەکانى بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش هەریەکە لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و دارایی و ئابورى حکومەت هەرێم لە پشکى گۆڕان، سەردانى خێوەتى مانگرتوانیان کرد و بەڵێنى جێبەجێکردنى داواکارییەکانى پەیوەند بە وەزارەتەکانیان و گەیاندنى تەواوى داواکارییەکانیان بە ئەنجومەنى وەزیران دایە هاوڵاتیانى کفرى.


هەواڵی زیاتر