وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: بەڵێنمان وەرگرتوە هەفتەى داهاتو تەواوى شایستەى دارایی جوتیاران بۆ (2023) رەوانە بکرێت
02/08/2023
وەزیرى
بازرگانى و پیشەسازى ئاشکراى دەکات تا ئیستا (78) ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی
جوتیاران بۆ ساڵی (2023) هاتوە کە دوابڕیان دە ملیار بوە و بەسەر جوتیاراندا دابەش
دەکرێت، ئاشکراى دەکات بەپێى ئەو بەڵێنانەى لە وەزارەتى بازرگانى عێراق وەریانگرتوە
هەفتەى داهاتو تەواوى شایستە داراییەکانى جوتیاران رەوانە دەکرێت.
کەمال
موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم، لەبارەى شایستە داراییەکانى
جوتیارانى هەرێم کە گەنمیان بۆ ساڵى (2023) رادەست کردوە، بە سایتى (گۆڕان)ى
راگەیاند: پێشتر (68) ملیار هاتبو دابەشکراوە، ئێستاش (10) ملیار دینارى دیکە
هاتوە و دراوەتە پارێزگاکان بۆئەوەى دابەشبکرێت (سلێمانی پێنج ملیار دینار، هەولێر
سێ ملیار دینار و دهۆک دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار).
هەروەک
ئاشکراى کرد بەپێى ئەو بەڵێنانەى لە پەیوەندییان لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى عێراق پێیان
دراوە ئەوەیە کە هەفتەى داهاتوو تەواوى شایستە داراییەکانى جوتیاران رەوانە بکرێت
و بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت کە بە تێکڕا نزیکەى (400) ملیار دینارە.
ئەوە
لەکاتێکدایە بۆ ئەمساڵ و دواى هەوڵى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم، بەغدا
رەزامەندى دا بڕى (500) هەزار تەن گەنمى جوتیارانى هەرێم وەربگرێت کە پێشتر (375)
هەزار تەن دیاریکرابو.
پەیوەست
بە دابەشکردنى بەشە خۆراکى مانگانە، کەمال موسلیم رایگەیاند: پێشتر لە سەردانەکانیان
بۆ بەغدا پێداگرییان کردوە لەوەى مانگانە بەشەخۆراکى هاوڵاتیانى هەرێم لە وادەى
دیاریکراو رەوانە بکرێت و وتى: خۆشبەختانە بەشەخۆراک باشتر دابەشکراوە ، ئێستا (85%)ى
بەشەخۆراکى مانگى شەشمان دابەشکردوە و لە هەندێک شوێنیش دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگى
حەوتیش دەستپێکراوە، بەشەئاردى پێنجەمیش دابەشکراوە و کاردەکەین بۆئەوەى دەست بە دابەشکردنى
شەشەم بکرێت".