وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابەشکردنى فۆرمى نۆ هەزار یەکەى نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

08/08/2023

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کاراکردنى فۆرمى ئۆنلاین بۆ دابەشکردنى نۆ هەزار یەکەى نیشتەجێبون بە قیستى مانگانەى درێژخایەن بۆ (25) ساڵ رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٣/٨/٨)، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پرۆسەکەى بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ئاماژەى بەوەکرد ئەو پڕۆسەیەى رایانگەیاندوە بۆ دابەشکردنى زیاتر لە (نۆ) هەزار یەکەى نیشتەجێبوونە کە بەشێکى یەکەکان تەواو بون و بەشێکیان ماوە تەواوبکرێن، بەڵام پڕۆسەى دابەشکردنەکە لە چوارچێوەى ئەم فۆرمەوە دەست پێدەکات و پێگەکە کاراکراوە، هاوڵاتیان دەتوانن داواکارى پێشکەشک بکەن و فۆرم پڕبکەنەوە.

هەروەک رونى کردەوە یەکەکان لەسەر بنەماى خاڵبەندى بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت بەسەر کرێنیشینانى کەمدەرامەت بە قیستى مانگانەى درێژخایەنى (25) ساڵ.


هەواڵی زیاتر