وەزارەتى دارایى: پێشنیار دەکەین مامۆستایانى وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست
08/08/2023
وەزارەتى دارایى پێشنیار دەکات مامۆستایانى وانەبێژ
بکرێن بە گرێبەست ئەوەش دواى کۆبونەوەى هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە.
بەپێى نوسراوێک کە واژۆى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى
و ئابورى لەسەرە و وەڵامى نوسراویکى سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى
داوەتەوە، تێیدا هاتووە کە هەردو وەزارەتى دارایى و پەروەردە پێشنیار دەکەن
وانەبیژان بکرێن بە گرێبەست.
بەپێى نوسراوەکە لە ئەنجامى کۆبونەوە هاوبەشەکانى هەردو
وەزارەت و کۆنووسى ئامادەکراو، لەکاتى کردنى وانەبێژان بە گرێبەست بڕى چوار ملیار
و دوسەد و پەنجاوپێنج ملیۆن و هەشتسەد و نەودو شەش هەزار دینار زیاد دەبێت بۆ کۆى
شایستە داراییەکانیان (موچەکانیان)، بۆیە هەردو وەزارەت پێشنیار دەکەن وانەبێژان
بکرێن بە گرێبەست.