جێگری سەرۆکی هەرێم جەخت لە ئەنجامدانى چاکسازی و بەنیشتیمانیکردنی پێشمەرگە ده‌كاته‌وه‌

08/08/2023

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی چاکسازی و بەنیشتیمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەمە (٨/٨/٢٠٢٣)، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رودۆلف ریچارد جێگری کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و لە دیدارێکدا، بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و یەکگرتویی و یەکگوتاری کورد و بەدامەزراوەیی کردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

بەپێى راگەیەندراوى جێگرى سەرۆکى هەرێم؛ هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانى چاکسازی و بەنیشتیمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە وەک چارەسەری ئەم دۆخە و پاراستنی ئەم  قەوارەیە و بایەخدان بە ڕۆڵی دامەزراوە حکومەییەکان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکدا.


هەواڵی زیاتر