محەمەد تۆفیق: پێویستە پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ بکرێت
19/03/2019
ئەندامێکی خانەی
راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ و جێبەجێکردنی
رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان دەکاتەوە.
محەمەد تۆفیق
رەحیم، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: هیوادارین یەکێتی و
پارتی بگەنە ئامانجێک و بڕیار بدەن حکومەتی هەرێم بەزوترین کات پێکبهێنرێت، چونکە بەلامانەوە
گرنگە کە هەرسێ لایەنەکە (گۆڕان، پارتی، یەکێتی) بگەنە ئەنجام و حکومەتێک پێکبهێنرێت
بتوانرێت ئەو بەرنامەیەی رێککەوتنی لەسەر کراوە جێبەجێبکرێت.
دەربارەی ئەوەی
ئەگەر یەکێتی هەر ئامادەنەبو لە گفتوگۆکانی هەموارکردنی یاسا و پڕۆسەی کاراکردنەوەی
سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان، بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بەبێ یەکێتی بەشداریی
بکات، محەمەد تۆفیق بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە: هێشتا بڕیار لەسەر
ئەو پرسە نەدراوە، بەڵام فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان لە سەرجەم دانیشتنەکاندا بون
و پێموایە بۆ ئەو پرسەش بەشداریی دەکەن.
جەختی کردەوە؛
کە دەبێت پرسی سەرۆکایەتی هەرێم یەکلایی بکرێتەوە، چونکە بەبێ ئەوە حکومەت پێکنایەت،
وتیشی :" بزوتنەوەی گۆڕان رۆڵی ئیجابی دەبینێت، پێویستە کابینەی نوێی
حکومەت بەزوترین کات پێکبهێنرێت، دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان پارتی
و گۆڕان، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی خەڵکە، پێویستە
حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبێت و هەمو لایەنەکانی تێدا بەشدار بن بەتایبەتی سێ
لایەنی پارتی و گۆڕان و یەکێتی".