د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: دۆخى خراپى هەرێمى کوردستان دەرەنجامى سیاسەتە هەڵەکانى پارتى و یەکێتییە
02/09/2023
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، رایدەگەیەنیت؛ دۆخى خراپى هەرێمى کوردستان
دەرەنجامى سیاسەتە هەڵەکانى پارتى و یەکێتییە کە پێشتر لەرێگەى میدیا سێبەرەکانیانەوە
شەڕى یەکتریان دەکرد، بەڵام ئیستا بە ئاشکرا لە میدیا رەسمییەکانیانەوە ئەو شەڕە
دەکەن و دەشڵێت: حکومەت نەتوانێ کێشەى موچە چارەسەر بکات کێشەى گەورەتر یەخەى هەرێمى
کوردستان دەگرێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى هۆشداریدەدات لە
خراپى دۆخى هەرێمى کوردستان بەهۆى سیاسەتى هەڵەى پارتى و یەکێتى لە ململانێکردنى
یەکتر و دروستکردنى دۆخێکى ناسەقامیگرى ئابورى و کۆمەڵایەتى و دەڵێت: دۆخى خراپى
هەرێمى کوردستان دەرەنجامى سیاسەتە هەڵەکانى پارتى و یەکێتییە، ئەوان جگە لە هەڵەى
حکومڕانى پێشتر لەرێگەى میدیا سێبەرەکانەوە شەڕى یەکتاریان دەکرد، بەڵام ئیستا بە
ئاشکرا لە میدیا رەسمییەکانیانەوە شەڕى یەکتر دەکەن.
هەروەک ئاماژە بەوە دەکات؛ بەهۆی ناکۆکیی ناڕەوای نێوان
پارتى و یەکێتییەوە خۆشیان و خەڵک و هەرێمى کردستانیش لە خراپترین دۆخدان، چارەسەرى
دۆخەکەش پەیوەستە بە کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکانى نێوان ئەو دو هێزە و خۆبەدورگرتن
لە دابەشبوون یەر هێزە ناوچەیی و هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان و هاوڵاتى کردنەوە بە
سەنتەر.
هۆشدارى توندیش دەدات لەوەى ئەگەر پارتى و یەکێتى گوێ لە
ئامۆژگارى دڵسۆزان و خەمخۆران و روناکبیرانى کورد وەرنەگرن، دۆخى هەرێمى کوردستان
و خەڵک لە ئیستا خراپتر دەبێت، ئەو ئەزموونە تاڵانە دوبارە دەکەنەوە کە گەلەکەمان
لە راپردودا چەشتویەتى و باجى زۆرى داوە بۆ تێپەڕاندنى.