جێگری سەرۆکی هەرێم: حکومڕانییەکی دامەزراوەیی و سوپایەکی نیشتمانی زامنی سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی ماف و ژیانی خەڵکە

03/09/2023



جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ وەفدێکی پەرلەمانتارانی کەنەدا رایدەگەیەنێت؛ حکومڕانییەکی دامەزراوەیی و سوپایەکی نیشتمانی، زیادکردنی سەرچاوەی داهات دەبێتە زامنی سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی ماف و مووچە و ژیانی خەڵک و داهاتووی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣/٩/٢٠٢٣، به‌ڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانتارانی کەنەدا کرد و لە کۆبوونەوه‌یەکدا، بە وردی هەلومەرجی سیاسیی ناوچەکە بەگشتی، دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسی هەڵبژاردن خرایە بەرباس.

جێگری سەرۆکى هەرێم جەختی لە حکومڕانییەکی دامەزراوەیی و سوپایەکی نیشتمانی کردەوە، هەروەها زیادکردنی سەرچاوەی داهات جگە لە نەوت کە دەبێتە زامنی سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی ماف و مووچە و ژیانی خەڵک و داهاتووی هەرێمی کوردستان.
دواتر بە بایەخەوە باس لە هەموو ئەو هەوڵانە کرا کە نراون بۆ پرسی ئاشتەوایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و یەکگرتوویی و یەکگوتاریی لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

لە کۆتاییدا هەردوولا هیواخواز بوون پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرفراوانتر بکرێ و هاوکاری و پشتیوانی و رۆڵی کەنەدا لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش بەرز نرخێنرا.


هەواڵی زیاتر