جێگری سەرۆکی هەرێم: یەکخستن و چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگە پرۆژەیەکی نیشتیمانییە
05/09/2023
جێگری سەرۆکی هەرێم جەخت لە هەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستن
و یەکگرتنەوە و چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگە و پرۆژەیەکی نیشتیمانی دەکاتەوە، ستایشی
هەوڵ و خەمخۆری وڵاتانی هاوپەیمانانیش دەکات کە بەردەوام بۆ بابەتی ریفۆرم و یەکگرتنەوەی
هێزی پێشمەرگە لەسەر هێڵ بوون.
هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە بەزوترین کات
چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا بکرێت پەرە بە ئینتیمای نیشتیمانی بدرێت، "هێزی
پێشمەرگە وەک هەمیشە پارێزەری خاک و خەڵک و نیشتیمان بن".
ئەمڕۆ سێشەمە (٥/٩/٢٠٢٣)، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی
هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تیم کەیڤ گیبس راوێژکاری تایبەتی سەربازی بەریتانیا
کرد و لەدیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەى دۆخی سیاسی و سەربازی هەرێمی کوردستان کرد و پرۆسەی
چاکسازی و یەکخستن و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا.
جێگری سەرۆکی هەرێم جەختی لە هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستن
و یەکگرتنەوە و چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا کردەوە و بەبایەخەوە باسی لە گرنگی
پرۆژەیەکی نیشتیمانی کرد، هاوکات ستایشی هەوڵ و خەمخۆری وڵاتانی هاوپەیمانانی کرد
کە بەردەوام بۆ بابەتی ریفۆرم و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە لەسەر هێڵ بوون.
هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە بەزوترین کات
چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا بکرێت پەرە بە ئینتیمای نیشتیمانی بدرێت، "هێزی
پێشمەرگە وەک هەمیشە پارێزەری خاک و خەڵک و نیشتیمان بن".
هەروەک جەخت لە پێویستى فراوانکردن و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی
نێوان هەدولا کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.