بریکارى وەزارەتى کارەبا: نرخى کارەباى سیتیەکان بۆ (100) دینار کەمکرایەوە

21/09/2023


بریکارى وەزارەتى کارەبا رایدەگەیەنێت؛ وەزارەتى کارەبا گۆڕانکارى لە نرخى کارەباى سیتى و  کارگەکان کردوە و نرخەکان کەمکرانەوە.

کامیل قەزاز، بریکارى وەزارەتى کارەبا، لەبارەى گۆڕانکارى نوێى نرخى کارەباوە بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: کارەبای سیتیەکان لە (١٥٦) دینارەوە کرا بە (١٠٠) دینار، کارگەی چیمەنتو و ئاسن لە (١٢٠) دینارەوە کرا بە (٩٠) و باقی کارگەکان (١٠٠) دینارى بۆ دیارکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر و لەکاتى زیادکردنى نرخى کارەبادا بۆ (156) دینار، کامیل قەزاز بە سایتى گۆڕانى راگەیاند: من لەگەڵ زیادکردنى نرخى کارەبا نیم بۆ نرخى بازرگانى و لە کۆبونەوەى وەزارەتیش ئاماژەم بەوە کردوە بەباشى دەزانين كه نرخى  پێشنیازکراوە بۆ (100) دینار کەم بکرێتەوە به مەرجێك بتوانرێت كارەباى (٢٤) كاتژمێرى دابينبكرێت و هاوڵاتى يەك پارەى كاره بدات.

کەمکردنەوەى نرخى کارەبا دواى دەربڕینى ناڕەزایەتى دانیشتوانى سیتییە هاى کۆستەکان و شارەزایان دێت کە پێیانوابو ئەو نرخە زۆرە بۆ شوێنى نیشتەجێبون.


هەواڵی زیاتر