جێگرى سەرۆکى هەرێم: دەستور و یاسا جێبەجێبکرێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا
03/10/2023
جێگری سەرۆکی
هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی هۆڵەندا جەخت لە جێبەجێکردنى دەستور و یاسا دەکەن بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی
نێوان هەولێر و بەغدا و بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی و بەنیشتیمانی کردنی دامەزراوەکان
و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێویست دەزانن.
کرد
ئەمڕۆ سێشەمە
(٣/١٠/٢٠٢٣)، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئۆفیسی خۆی لە هەولێر
پێشوازی لە یاکۆ بریندز کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا، هەلومەرجی سیاسی هەرێمی
کوردستان و عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردن و داهاتووی نەخشەی سیاسی ناوچەکە و پرسەکانی
نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا، جەخت لە جێبەجێکردنی دەستور و یاسا
کرایەوە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی نێوان هەردولا.
جێگری سەرۆکی
هەرێم ستایشی کونسوڵی هۆڵەندای کرد کە لە چاوپێکەتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕاشکاوانە دەستی
خستۆتە سەر کێشە و گرفت و ئاڵەنگاریییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەردولا جەختیان
لەسەر بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی و بەنیشتیمانی کردنی دامەزراوەکان و یەکخستنەوەی هێزەکانی
پێشمەرگە کردوە.
لە کۆتایی
کۆبونەوەکەدا، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ پشتیوانی و هاوکارییەکانی هۆڵەندا بۆ هەرێمی
کوردستان، هەردولا هیوا خوازبوون پەیوەندییەکانیان بەردەوام و بەرفراوانتربکرێت.