وەزیرى دارایى دو داواکاریی دیکەى خۆپیشاندەرانى کفرى جێبەجێکرد
08/10/2023
بە فەرمانی وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم، پێشینەی
شارەوانی و پەروەردەی کفری زیاد کرا کە دو لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى کفرى
بوون.
رۆڤان سەروەت، باژێروانى قەزاى کفرى بزوتنەوەى گۆران بە سایتى
(گۆڕان)ى راگەیاند: دو داواکارى خۆپیشاندەرانى کفرى لەلایەن وەزیرى دارایى و
ئابورى هەرێم جێبەجێکران و بڕیارى لێدرا کە ئەوانیش زیادکردنى پێشینەى شارەوانى
کفرییە لە 10 ملیۆن دینارەوە بۆ 15 ملیۆن دینار، هاوکات ئاوات شێخ جەناب وەزیری
دارایی حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دا بە زیادکردنی پێشینەی مانگانەی پەروەردەی کفری
لە دوو ملێون دینارەوە بۆ چوار ملێون و پێنج سەد ھەزار دینار وەک پێشینەی مانگانەی
پەروەردەی کفری.
رۆڤان سەروەر ئاماژەى بەوە دەکات ئەم دوو بڕیارە هەنگاوى
باش و گرنگن و رۆڵیان دەبێت بۆ بوژانەوە و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانی هەردو
کەرتى شارەوانى و پەروەردە.
ئەوە لە کاتێکدای پێشر و لەکاتى خۆپیشاندانەکانى کفرى لە
تەمووزى رابردو کە زیاتر لە (30) رۆژى خایاند، وەزیرەکانى تیمى گۆڕان لە حکومەتى
هەرێم و بەرپرسانى گۆڕان لە حکومەتى خۆجێیی سەردانى خێوەتى خۆپیشاندان و مانگرتوانى
چالاکوانانى کفرییان کرد و بەڵێنیاندا ئەو داواکارییانەى لە دەسەڵاتى ئەواندا بێت
جێبەجێى دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا هەریەکە لە وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى و وەزیرى
ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن زۆرینەى بەڵێنەکانیان خستوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.