بریکاری وەزارەتی کارەبا: داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە نرخی کارەبا بۆ کارگەکان کەمبکرێتەوە

09/10/2023

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا، رایدەگەیەنێت؛ داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە نرخی کارەبا بۆ کارگەکان کەمبکرێتەوە.

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا، دواى وەرگرتنى داواکاریی نوێنەرانی کارگەکانی چیمەنتۆ و ئاسن و پیشەسازیی بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبای هاوبەشانی پیشەسازیی، رایگەیاند: وەزارەتی کارەبا بەفەرمى داوای ئاڕاستەى ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ کەمکردنەوەى نرخی کارەبا بۆ کارگەکان دەشڵیت: پاش وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و دەبێتە پاڵپشتێک بۆ بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پیشەسازیی و دابینکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان".

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر نوێنەرى کارگەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لە زۆرى نرخى کارەبا کە یەکێکە لە هۆکارەکانى داخستنى بەشێک لە کارگەکان.


هەواڵی زیاتر