کردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان هەرێم و پاکستان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت

12/10/2023

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، کردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان هەرێم و پاکستان و کردنەوەی ئەنجومەنی کاری پاکستانی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق تاوتوێ دەكات.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەمجەد احمد باڵیۆزی کۆماری پاکستان لە عێراق كۆبوەوە و کردنەوەی ئەنجومەنی کاری پاکستانی لە هەرێمی کوردستان و ئاستی بازرگانی و کردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا وەك هەوڵێك بۆ نزیکبوونەوەی بازرگانان و خاوەنکارانی هەردوولا تابتوانرێت ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بچێتە قۆناغێکی باشتر.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەگرنگ زانینی هەر هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری و بازرگانی و گەشەی پیشەشازی، لە ئامادەیی هاوکاری و کارئاسانی بۆ شاندی میوان دەربڕی.


هەواڵی زیاتر