کوێستان محەمەد: شۆڕشێكی چاكسازیمان دژى گەندەڵى لەناو چاكسازییهكان بەرپاکردوە
15/10/2023
وەزیری
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت؛ شۆڕشێكی چاكسازییان دژى گەندەڵى لەناو چاكسازییهكان
و وشککردنى سهرچاوهکانى گهیاندنی مادده هۆشبهرهكانیان بۆ ناو چاكسازییهكان بەرپاکردوە
و دەشڵێت: ئەو کارەساتەمان راگرتوە و سەنتەرێکى چارەسەر و شیاندنەوە بۆ
ئالودەبوانى مادەى هۆشبەر لە شەقڵاوە دەکەینەوە.
کوێستان
محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەى
پانێڵێکدا لە (کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان) پەیوەست بە
کارەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەى مادەى هۆشبەر و چارەسەرکردنی بەکارهێنەر و ئالودەبوانى
مادەی هۆشبەر؛ رایگەیاند کە لەم کابینەیەدا شۆڕشێكی چاكسازییان بەرپاکردوە دژى
گەندەڵى لەناو چاكسازییهكان، بهشێوهیهك ههموو سهرچاوه و رێگهكانی گهیاندنی
ماده هۆشبهرهكانیان بۆ ناو چاكسازییهكان وشك كردووه و دەڵێت: پێشتر لەناو
چاکسازییەکاندا بازرگانى مادەى هۆشبەر ئەنجامدراوە و مادە براوەتە ژورە و ئامێرى
سۆنەر نەبووە بۆ پشکیننى ئەو کەلوپەلانەى دەچونە ژورەوە بۆ چاکسازییەکان، سۆنەرمان
داناوە و سەرچاوەى بردنەژورەوەى مادەى هۆشبەرمان وشک کردوە، سزادراوانیشمان لەسەر
بنەماى مادەى حوکمەکانیان جیاکردوەتەوە و ئەوانەشى تێوە گلابون لە گەندەڵى ئیدارى
و دارایی و کەمتەرخەمى سزامان داون و دورمانخستونەتەوە".
هەروەک
ئاشکراى دەکات؛ ئەوانەى بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەرن پێشویستن بە پێدانى چارەسەر و
شیاندنەوە هەیە، پێشتر نەخشە و دەرخستە و پلانمان هەبو بۆ دروستکردنى سەنتەرى
تایبەت بە شیاندنەوەى بەکارهێنەرانى مادەى هۆشبەر لەسەرجەم پارێزگاکان، بەڵام
قەیرانى دارایی رێگر بو، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا سەنتەرێکى چارەسەر و شیاندنەوە بۆ
ئالودەبوانى مادەى هۆشبەر لە شەقڵاوە دەکەینەوە و کادیرى پێویستى بۆ دادەمەزرێنین
بۆئەوەى بەکارهێنەرانى مادەى هۆشبەر کە جیاوازن لەوانەى بازرگانی پێوە دەکەن، شیاندنەوەیان
بۆ بکرێت.