وەزیری دارایی مۆزەخانەی کەلتووری شاری کفری نۆژەن دەکاتەوە

15/10/2023

وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی پارەی نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی شاری کفری.

رۆڤان سەروەت، باژێروانى مەکۆى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم لەمانگی تەمووزى رابردو سەردانی شاری کفری کرد و لەو چوارچێوەیەدا مۆزەخانەی کەلتووری شاری کفری بەسەرکردەوە و داواى لێکرا هاوکارى نۆژەنکردنەوەى بۆزەخانەکە بکات، خۆشبەختانە ئەمڕۆ وەزیرى دارایی رەزامەندی دا بەخەرجکردنی بڕی (٥٢،٢٦٠،٠٠٠) بۆ نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەکە کە تایبەتە بەو کەرەستە کۆن و فۆلکلۆری و کەلەپووریەکانى مێژووی دێرێنی شاری کفری.

ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەى رابردو وەزیرى دارایی بڕیاریدا بەجێبەجێکردنى دو داواکارى خۆپیشاندەرانى کفرى کە ئەوانیش زیادکردنى پێشینەى شارەوانى کفریی بو لە 10 ملیۆن دینارەوە بۆ 15 ملیۆن دینار، لەگەڵ زیادکردنی پێشینەی مانگانەی پەروەردەی کفری لە دوو ملێون دینارەوە بۆ چوار ملێون و پێنج سەد ھەزار دینار بۆ رایکردنى کاروبارەکانى ئەو دو فەرمانگەیە و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى زیاتر بەو کەرتانە لە سنورەکە.


هەواڵی زیاتر